ئامانجی سەردانی شاندی پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندێکی پەرلەمانی عێراق، کە پێکهاتووە لە لیژنەی نەوت و گاز سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.   

پرسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کە تا ئێستاش چارەسەر نەکراوە و بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانیشیان حکومەتی هەرێم و عێراقی لە گفتوگۆی بەردەوام دان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جەمال کۆچەر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە سەردانی شاندەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەرێم، رایگەیاند “شاندەکەی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی نەوت و گاز پێکهاتووە و بڕیاریان داوە، کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەو لیژنەشی، کە سەردانی هەرێم دەکات، نوێنەری کوردی لە پەرلەمانی عێراق تێدایه‌”.  

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی “ئامانجی سەردانی شاندەکەی پەرلەمان بۆ هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بە دواداچوونی مەلەفی نەوت و گازە لە هەرێم و  هەندێک مەلەفی دیکەیە، بۆ ئەوەی داتاو زانیاری کۆبکەنەوە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com