نوچە-بغداد الیوم
وەزیری دەرەوەی رووسیا سەبارەت بە پاشماوەکانی هێزە تیرۆریستیەکان لە عێراق، هۆشداری دەدات.
سێرگی لاڤرۆڤ، سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی رووسیا لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە نیۆیۆرک گوتی: هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە شەڕی دژە تیرۆر، پێویستییان بە یارمەتی و هاوکاری هەیە.
لە بارەی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و بەغدا، لاڤرۆڤ گوتی: پەیوەندییەکی باشمان پێکەوە هەیە، بە تایبەت لە بواری بازرگانی و وزەوە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی رووسیا سەبارەت بە هەڕەشەی بوونی هێزە تیرۆریستیەکان لە عێراق دەڵێت، هێزەکانی عێراق لەم بارەوە پێویستییان بە هاوکاری هەیە، چونكه پاشماوەی ئەم هێزانە مەترسی جددین بۆ سەر عێراق و رەنگە لە داهاتوودا لێکەوتەکانی دەربکەوێ.
لە بارەی کاتی سەردانەکەی بۆ عێراق، لاڤرۆڤ گوتی، منیش وەك هاوبەشە ئەمریکیەیکان هەڵسوکەوت دەکەم، چونكه ئەوانێش هیچ کات، کاتی سەردانەکەیان بۆ عێراق ئاشکرا ناکەن.