نوچە-ئاژانسەکان
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، خاڵی سنووری نێوان ئەم وڵاتە و سوریا دەکرێتەوە.
سەرۆکی خاڵە سنوورییەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی سێبتەمبەر رایگەیاند: بە بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، دەروازەی سنووری “القائم – البوکمال”، هەڵکەوتوو لە نێوان پارێزگاکانی ئەنبار لە باشووری عێراق و پارێزگای دیرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکرێتەوە.
کاظم العقابی، لەم بارەوە گوتی، بەغدا ئامادەیی تەواوی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندی بازرگانی و هاتووچۆی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە بە رێگەی ئەم خالە سنوریەوە هەیە.