نوچە-السومریە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی تاران دەکات.
بە گوتەی بدر الزیادی، سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ سعودیە، سەرکەوتوو بووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا بڕیار سەردانی ئێران بکات.
ئەم ئەندامەی کۆمسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: لە ئێستادا ناوچەکە ئاڵۆزە و هەندێک لایەن ئامادەکاری بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی بەربڵاو دەکەن. هەر بۆیە هەوڵەکانی بەغدا بۆ دامرکاندنی ئەم دۆخە پێویستە.
بە گوتەی الزیادی، جەنگ لە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە تەواو نابێت و عێراقیش خوازیاری سەقامگیریی ناوچەکەیە، ئەمەش هەمان ئەو سیاسەتەیە، کە سەرۆکوەزیرانی بڕوای پێیەتی.