ئەنجوومەنی ئاسایش کۆدەبێتەوە

0

نوچە-رۆیتەرز

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ سێپتەمبەر، لەبارەی سوریا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت پێکهێنانی لیژنەی دەستووری نوێی سوریا گوتارێک پێشکەش بکات.

لە لایەکی دیکەوە، جەیمز فری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش، گێر پدێرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ئەم وڵاتە باسێک پێشکەش دەکات.

وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی رژێمی بەشار ئەسەد دەڵێت، لیژنەی دەستووری نوێی سوریا لە ٣٠ ئۆکتۆبەرەوە کارەکانی خۆی دەستپێدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com