نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا، دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی واشنتۆن و دەڵێت، لەندەن سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکانی سوپای ئەسەد بۆ سەر خەڵکی مەدەنی نیگەرانە.
دومینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەشڵێت: لەندەن نیگەرانیەکانی خۆی لەبارەی ئەم هێرشانە لەگەڵ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان خستۆتە بەر باس و وێڕای هاوپەیمانانی خۆی بەدواداچوون بۆ ئەم هێرشانەی ئەسەد دەکات.
پێشتریش مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دییلۆماسی ئەمریکا، هێرشە کیمیاییەکانی بۆ سەر شاری ئیدلیب ئیدانە کردووە و رایگەیاندووە، بەرانبەر بەم کردارەی ئەسەد، رژێمی سوریا بە توندی سزا دەدرێت.
واشنتۆن لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دووجار هێرشی کوشندەی کردۆتەوە سەر بنکە سەربازیەکانی رژێمی ئەسەد.