نوچە
کۆماری ئیسلامی ئێران شارێکی پیشەسازی لە سنووری شاری سلێمانی دەکاتەوە و پاڵپشتیی شاری پیشەسازیی گەرمیانیش دەکات.
یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە (خەڵک)ی راگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا، شارێکی پیشەسازی لە گەرمیان دەکرێتەوە و ئێران بە دابینکردنی کارەبا و سووتەمەنی، پاڵپشتیی شارەکە دەکات.
یاسین مەحمود هەروەها رایگەیاندووە، لەگەڵ مەهدی شوشتەری، کونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی کۆبووەتەوە و تێیدا تاوتوێی چەندین خاڵێکى گرینگ لە بەرژەوەندیی سلێمانی، باس کراون.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا، کۆمپانیا ئێرانییەکان ٦٨ کارخانە لە ناوچەی پیشەسازیی عەربەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێی کوردستان دروست دەکات.