نوچە
بڕیارە ئەمڕۆ لایەنەکان لەبارەی پێكھێنانی لیستی ھاوبەش بۆ ناوچە كوردستانییەكان كۆببنەوە و بڕیاری كۆتایی بدەن.
ڕۆژی پێجشەمەی ڕابردوو ٢٦-٩-٢٠١٩، شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە و تێیدا بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان ئەنجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (شەممە ٢٨-٩-٢٠١٩)، لایەنە کوردستانییەکان كۆبوونهوهیهكی فراوان ئەنجام دەدەن و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری كۆتایی لهبارهی لیستی هاوبهش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ ناوچه كوردستانییهكان دهدهن”.
هەروەها ئەو لیستە هاوبەشە، تەنیا بۆ پارێزگای کەرکوک نابێت، بەڵکو بۆ تەواوی ناوچە کوردستانییەکان لە پارێزگاکانی دیکەش دەبێت”.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بڕیارە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت و لایەنە كوردستانییەكانیش دەیانەوێت لە سنووری پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا و دیالە بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكەدا بكەن.