ئەردۆغان: لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبین

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سەرباری گەمارۆکانی سەر ئێران، ئەنقەرە لە هاوردەکردنی نەوت و گازی ئەم وڵاتە، بەردەوام دەبێت.

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تاران، لە پەیوەندی لەگەڵ کەرتی نەوت و گاز نائاساییە، ئەنقەرە لە هاوەردەکردنی وزەی ئێران بەردەوام دەبی، بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کاریگەری سزاکانی ئەمریکاوە.

سەرۆککۆماری تورکیا دەشڵێت، ئامادە نییە لە ژێر هەڕەشەکانی ئەمریکا، لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران بکشێنەوە و لەم بارەوە لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبن.

ئەردۆغان پێشتریش ئیدانەی گەمارۆکانی سەر ئێرانی کردووە و رایگەیاندووە، ئەم سزایانەی، کە واشنتۆن بۆ سەر ئێران دیاری کردووە، چارەسەری هیچ یەک لە کێشەکان ناکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com