نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای دەکات، کە داواکارییەکی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی تویتەریدا ئاشكرای دەکات، کە داوایەکی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە. بە گوێرەی تویتەکەی ترەمپ، ئێران داوای کردووە، کە بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ئامادەیە دانوستان بکات، بەڵام ئەم داوایەی تارانی ڕەتکردۆتەوە.
ترەمپ هەروەها ئاماژەی کردووە، کە هەوڵەکانی سەرانی جیهان بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، بێ ئەنجام ماوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە حەسەن رووحانی رایگەیاندووە، کە لارییان لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکادا نییە و ئەوە ئەمریکایە، کە بەربەست دروست دەکات.