نێچیرڤان بارزانی بۆ گەنجان: کوردستان پێویستی بە ئێوەیە

0

نوچە: رووداو

ئەمڕۆ لە هەولێر، دەرچووانی ساڵانی ڕابردووی زانکۆی کوردستان لە بۆنەیەکدا کۆدەبنەوە و کۆمەڵەیەکیش بۆ دەرچووانی پێشووی زانکۆکە رادەگەیێندرێت بۆ ئەوەی خاڵی بەستنەوە و پەیوەندی نێوان دەرچووان بێت. لە چالاکییەکەدا نێچیرڤان بارزانی، دامەزرێنەری زانکۆی کوردستان – هەولێر ئامادەدەبێت و گوتارێک پێشکەشدەکات.

زانکۆی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستانەوە دامەزرا، وەکو لە وێبسایتی زانکۆکە نووسراوە، ئامانجی نێچیرڤان بارزانی لە دامەزراندنی زانکۆی کوردستان ئەوەبوو، دامەزراوەیەکی پەروەردەیی بونیادبنرێت، کە بتوانێت رۆڵی هەبێت لە پێشخستنی هەرێمی کوردستان لە رێگەی هاوشانبوون لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژی، سیاسیی و ئابوورییەکان لە جیهاندا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا لە چالاکییەکەدا رایگەیاند “دەبێت خوێندنی باڵا لەگەڵ پێداویستییەکانی کاردا لە بازاڕ بگونجێنین. هاوکاری تەواوی زانکۆکانی کوردستان دەکەین و گەنجان دەبنە داینەمۆی پێشکەوتنی گەورە بۆ کوردستان”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا بۆ گەنجان گوتی “کوردستان پێویستی بە ئێوەیە”.

گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری خوێندکارە دەرچووەکانی زانکۆی کوردستان – هەولێر

گوتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری خوێندکارە دەرچووەکانی زانکۆی کوردستان – هەولێر#دیداری_زانکۆی_کوردستان

Publicerat av Rudaw Fredag 27 september 2019

لە دامەزراندییەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار و ١٠٠ قوتابی لە سکووڵ و بەشەکانی زانکۆی کوردستان دەرچوون، هەموویان توانیویانە لە کەرتی گشتیی یان تایبەت هەلی کار بدۆزنەوە یان ببنە خاوەن کاری تایبەت بەخۆیان.

بەگوێرەی ئەو داتایەی رووداو لە زانکۆی کوردستانەوە وەریگرتوو‌ە، ٨٠%ـی دەرچووانی زانکۆی کوردستان لە کەرتی تایبەت کاردەکەن، ١٦%ـی دەرچووان لە کەرتی گشتی کاردەکەن و ٤%ـەکەی دیکەی دەرچووان لە خوێندنی باڵا بەردەوامن.

زانکۆی کوردستان – هەولێر کە زمانی ئینگلیزی تێیدا زمانی خوێندنە، خاوەنی سکووڵی زانست و ئەندازیاری، سکووڵی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، سکووڵی کارگێڕیی کار و سکووڵی پزیشکییە. لەڕێگەی ئەو سکووڵانەوە دەستی کاری پێویست بۆ بازاڕی کار دروستدەکات.

هەروەها زانکۆی کوردستان – هەولێر لە چەند بوارێکی جیاوازدا خوێندنی باڵا، ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنیت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com