نوچە: ئاژانسەکان
سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی شكستی بە هەوڵەكانی ئەمریكا و سعودیە هێناوە، سەبارەت بە تۆمەتباركردنی تاران بە هێرشی سەر پێگە نەوتیەكانی ئارامكۆ لە سعودیە.
حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لەدوای گەیشتنی بە كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك، لە پەیامێكیدا بۆ ئەمریكا و سعودیە رایگەیاند “كاتێك تۆمەت ئاراستەی ئەوانی دیكە دەكەن، سەبارەت بە هێرشەكانی ئارامكۆ، دەستپێكی ئاگری جەنگ دەكەنەوە”.
روحانی ئاماژەی بەوەكرد “هەندێك لە دێپلۆماتكارەكانی كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەیانویست راستییەكانی پشت هێرشی سەر پێگە نەوتیەكانی ئارامكۆ بشارنەوە”.
لە رۆژی ١٤ی سێپتەمبەر، گروپی ئەنساروڵا-ی یەمەنی (حوسییەکان) هێرشی سەر پێگە نەوتیەكانی ئارامكۆ-ی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند “لەرێگەی چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە پێگە نەوتەیكانی ئارامكۆ-یان لە رۆژهەڵاتی سعودیە پێكاوە”.
حكومەتی سعودیە پاش لێکۆڵینەوە سەرتاییەکان، ئەو هێرشە بە “هێرشێكی ئێرانی” نازەد دەكات و رایگەیاندوە، ئەو هێرشە لە رێگەی فرۆكە و موشەكی كروز-ی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و ناتوانرێت نكوڵی لێبكرێت.