نوچە
سه‌رۆكی توركیا دوا هەڵوێستی خۆی لەبەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشكرا کرد و گوتی، ئه‌سته‌مه توركیا ده‌ستبه‌رداری كڕینی نه‌وت و گازی ئێران ببێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسیان، كه كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێن تی ڤی گواستییه‌وه، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی ٢٧-٩-٢٠١٩) گوتی: توركیا له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ناترسێت و ئه‌نقه‌ره نایه‌وێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رابگرێت.
ئه‌مریكا بەهۆی کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، فشاری خستووه‌ته سه‌ر كڕیارانی نه‌وتی ئێران و داوایكردووه نه‌وت له تاران نه‌كڕن، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزای دارایی و ئابووری واشنتۆن ده‌بنه‌وه.