نوچەنێت
مۆزەخانەی نیشتیمانیی ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە بەهۆی نەبوونی موچە و بودجەوە مۆزەخانەكە دادەخرێت و تا كێشەكە چارەسەر نەكرێت، ناكرێتەوە.
ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی، لەلایەن رژێمی بەعس، وەکو زیندان و سەنتەری ئەشکەنجەدان لە سلێمانی بەکار دەهات، لە ساڵی ١٩٩٥ کرایە مۆزەخانەیەکی نیشتیمانی، ئێستاش بەهۆی دابینەکردنی بودجە و موچەی شوێنەکە، بڕیاری داخستنی لە لایەن ستافەکەیەوە درا.
مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکەی شاری سلێمانی، لە لاپەڕەی تایبەتی مۆزەخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە”دوای خۆڕاگرییەکی زۆری کارمەندانی مۆزەخانە، کە زیاتر لە چوار مانگە مووچە و بودجەی مۆزەخانە راگیراوە و نەتوانراوە سێرڤزی بەشەکان و هۆڵەکانی مۆزەخانە بکرێت، بەم هۆیەوە کێشەی هونەری وتەکنیکیان بۆدروست بووە”.
مۆزەخانەکە لە راگیەندراوەکەدا دەڵێت “زۆرێک لە کارمەندان کرێچیی و خاوەنی منداڵن و پێویستیان بە سەرچاوەی بژێوییە کە بە ناچاری رۆژانە دەچن بۆکاری کرێکاریی تا بتوانن درێژە بە ژیانی رۆژانەیان بدەن”.