نوچە
جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە تەمەنی ٨٦ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
جاک شیراک، بۆ دوو خوول لە ساڵی ١٩٩٥ تاوەکو ٢٠٠٧ وەکو ٢٢ـەمین سەرۆکی فەرەنسا، پێش نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا، فرانسۆ ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەرەنسا خزمەتی کردووە.
نەوەیەکی شیراک بە بە رۆژنامەوانانی راگەیاندووە، لەکاتی کۆچی دوایی کەسە خۆشەیستەکانی لە دەوری بوون.
جاک شیراک دوای بەجێهێشتنی کورسی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠٠٧ بەدەست نەخۆشی دەمارەکانیەوە دەیناڵاند و بەوهۆیەوە لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا بە دەگمەن لە شوێنە گشتییەکان دەبیندرا.
جاک شیراک یەکێک بوو لەو سەرکردانەی دژی داگیرکردنی عێراق بوو لەلایەن ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣.