نوچەنێت
لە حاجی ئۆمەران، دەستبەسەر هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت و سێ تۆمەتباری ئێرانیش دەستگیردەکرێن.
بەپێی راگەێندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، لە سنووری حاجی ئۆمەران، دەستیان بەسەر هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر جۆری(کریستاڵ)داگرتووە. سێ تۆمەتباریش دەستگیرکراون کە بەرەگەز ئێرانین.
لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، سێ تۆمەتبارە ناویان (س، ق، ئ)، (ش، ئ، ئ) و (ئ، ح، د)ـە و لە ٢٤-٩-٢٠١٩ دەستگیرکراون. هاوکات ئاسایش توانیویەتی دەستبەسەر بڕی ٥٠ گم تلیاک بگرێت، کە ئەو تۆمەتبارانە لەناو چەند گوێزێک و عەسایەکدا شاردبوویانەوە.
هەروەها هاتووە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بەپێی یاسای ١٤ـی ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و ڕەوانەی بەردەم دادگا کراون.