نوچەنێت
ئێران سێ هاووڵاتی کورد لەسێدارە دەدات، کە تۆمەتی بازرگانی بەماددەی هۆشبەر دراوەتە پاڵیان.
رێکخراوی هەنگاو کە رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤە، رایگەیاند دوێنێ چوارشەممە ٢٥-٩-٢٠١٩، کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر سێ گەنجی کورد دا سەپاندووەو جێبەجێیکردووە.
گەنجەکان ناویان، روئوف حاجی سدیق، ئیبراهیم محەمەد پورو شەهابەدین ئەحمەدیپور-ە.
بەگوێرەی زانیاری رێکخراوەکە، ئەم کەسانە ماوەی ٣ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، راگیراون.
بەڕای چاودێرانی سیاسیی، کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەخاتە پاڵ ئەو کوردانەی کە ناچنە ڕێزەکانی سوپا و رێخکستنی سەر بە رژێم.