نوچە-ئای ئێچ ئێس
ئەنیستیتۆی ئای ئێچ ئێس، ڕاپۆرتێکی دەربارەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی رێژەی هەناردەی ئەم هەرێمە بڵاو کردۆتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی ئای ئێچ ئێس-دا هاتووە، هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم و عێراق، لە مانگی سێبتەمبەردا بەرز بۆتەوە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکەی ئەم پێگەیە، تەنها لە مانگی سێبتەمبەردا رێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم و عێراق گەیشتۆتە ٣.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا و هاوکات ڕێژەی هەناردەی نەوت بۆ چین، لە بەرزبوونەوەدایە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەرێمی کوردستان و عێراق لە مانگی ڕابردوودا ٤.٩٧ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردە کردووە.
هەروەها بە ئاماژەدان بە ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا دەڵێت، سەربازی ئەم ناکۆکی وجیاوازیانە، نەوتی هەردوو لا بە رێژەیەکی بەرچاو هەناردە دەکرێت.