نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە میانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە بەڵێنی دا، هێزێکی نوێ رەوانەی ئەم وڵاتە بکات.
مارک سپێر، سەرۆکی پنتاگۆن لە گفتوگۆکەى لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە جەخت دەکاتە سەر بەردەوام بوونی پشتیوانی و هاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ ریاز.
سپێر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بەڵێنی بە بن سەلمان داوە ئەوەی لە توانای واشنتۆندا بێت بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرگری سعودیە، ئەنجامی بدات.
هەردوو لا لەم گفتوگۆیەدا، خەجیتان کردووتەوە سەر رووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژیەکانی ئێران.