نوچە-ڕوسیا الیوم
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پەراوێزی کۆبوونەوەەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لە گەڵ هاوتا سعودیەکەی کۆبۆتەوە.
بە گوێرەی پێگەی هەواڵی ڕوسیا الیوم، شەمعون ئارۆن، ڕۆژنامەنوسی ناسراوی ئیسرائیل ئاشكرای دەکات، کە هەر یەک لە عادل جوبەیر و ئیسرائیل کاتز لە نیۆیۆرک کۆبوونەتەوە.
ئەمە بە یەکەم دیداری سەرۆکانی دەزگای دیپلۆماسی هەردوو وڵات، ئەژمار دەکرێت.
ئارۆن لە تویتێکدا، بە ئاماژەدان بەم دیدارە، ڕایگەیاندووە کە کاتز لە گەڵ هاوتایەکی خۆی کۆبۆتەوە.
تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لەم دوو وڵاتە، ئەم کۆبوونەوە داخراوەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل کاتز، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئیسرائیل دەڵێت، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتێک کۆبۆتەوە کە هیچ جۆرە پەیوەندیەکی فەرمی و دیپلۆماسی لە گەڵ تەل ئەبیب نیە.
ئارۆن ئاشكرای دەکات، کە تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە ،چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و گرتنی هەڵوێستی هاوبەشە بەرامبەر بە تاران.