عادل عەبدولمەهدی هۆشداری دەدات

0

نوچە-السومریە نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای سەردانەکەی بۆ سعودیە، لە بارەی ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە و ململانێکانی تاران و واشنتۆن هۆشداری دەدات.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیێنێت، لە سەردانەکەم بۆ سعودیە و دیدارم لەگەڵ شای ئەم وڵاتە، باسمان لە هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لەگەڵ شای سعودیە سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی بەغدا و ریاز گفتوگۆمان کرد، هەروەها هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەربەستکردنی رێگای سەرهەڵدانی شەڕێکی ناوچەییەمان تاوتوێ کرد.
ئەم نیگەرانیەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای ئەوە دێ کە ڕۆژی ڕابردووش سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتی، عێراق نابێ ببێتە مەیدانی جەنگی وڵاتان و هێرش بۆ سەر دراوسێکانمان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com