سعودیە هەڕەشە دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی سعودیە دڵنیایی دەدات، کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە لایەن ئێرانەوە، بێ وەڵام ناهێڵنەوە.

وەزیری راوێژکاری سعودیە، بۆ کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی هاوپەیمانی”ئێمە دژ بە ئێران یەکگرتووین” ئەم هۆشداریەی دایە تاران.

بە گوتەی عادل جوبەیر، لە ڕۆژانی داهاتوو ئەنجامی لێکٶڵینەوەکان دەریدەخات کە لایەنی هێرشبەر بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کێ بووە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە هەروەها دەڵێت، دڵنیاین کە ئێران ڕاستەوخۆ ئەم هێرشەی ئەنجام داوە.

جوبەیر گوتیشی، هەنگاوەکانی دواییمان و چۆنێتی وەڵامدانەوەمان بۆ ئەم هێرشەی ئێران تاوتوێ دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com