نوچەنێت
پەخشی هەردوو کەناڵى کوردسات و کوردسات نیوز ڕادەگیرێت. بەپێی زانیارییەکان بەهۆی نەدانی پارەی پەخشەوەیە.
کەناڵى کوردسات لە ساڵى ٢٠٠٠ دامەزراوە. کەناڵى کوردسات و کەناڵى کوردسات نویز وسایتى کوردبین و دەنگى کوردسات، سەر بەم کەناڵەن، کە وەک میدیای فەرمی یەکێتی ناسراوە.
هێمن قادر، پەیامنێڕی کەناڵی کوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی” بەھۆی نەدانی کرێی ساڵانەوە، پەخشی ھەردوو کەناڵی کوردسات و کوردسات نیوز ڕاگیرا. هێشتا مووچەی سێ مانگی کارمەندانیشیان نەداوە”.
کارمەندەکەی کوردستان هەروەها نووسیویەتی” مامە بەداخەوە ناهێڵن کوردسات گەشە بکات، ناهێڵن ببێتە ئەو ئەستێرە درەوشاوەیەی کە تۆ هیوات بۆ خواست”.