کاتی ناردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، بە ئێمە گوتراوە، کە پڕۆژەیاسای چاکسازی بەم نزیکانە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.   

لە کابینەی هەشتەمى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای چاکسازی لە (خانەنشین، موچە و دەرماڵەکان) ئامادەکراو لە ٢٨-٢-٢٠١٩، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستا کرا، دواتر پەرلەمان پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی چەند لایەنێکی سیاسی بەبیانووی جۆراوجۆر، پرۆژەیاساکە جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە پەرلەمان و خولی رابردووی پەرلەمان، نەیتوانی پرۆژەیاساکە جارێکی دیکە پەسەند بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، خەدیجە عومەر، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی، رایگەیاند “لە ئێستادا چاوەڕێین، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای چاکسازی لە (خانەنشین و مووچە و دەرماڵەکان) رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات، بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەین”.      

لە بارەی کاتی ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان، ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی، دەڵێت “هەرچەندە زانیاری تەواومان لەسەری پێنەدراوە، بەڵام بە ئێمە گوتراوە بەم نزیکانە پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، رەنگە هەفتەی داهاتوو بێت، ئەگەر هەفتەی داهاتووش بێت دەکەوێتە کۆتایی هەفتە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com