نوچه
ئەمڕۆ ٢٥ـی ئەیلوول دوو ساڵ بە سەر گشتپرسییە مێژووییەکەی باشووری کوردستان تێدەپەڕێت، کە تێیدا ٩٢.٧%ـی هاونیشتمانییانی باشووری کوردستان بە “بەڵێ” پشتوانیان لە سەربەخۆبوونی کوردستان کرد. سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پارتەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ گشتپرسیدا نەبوون، بەڵام زۆربەیان لە ڕۆژی دەنگدان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییدا.
ڕیفراندۆم چییه؟
ڕیفراندۆم هێڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌یه له نێوان دوو دنیای جیاواز و دوو بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو له یه‌كتر دوور و له‌یه‌ك نه‌چوو، كه هه‌ریه‌كه‌یان دوو ستراكچه‌ر و دوو هێزی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یانجووڵێنێت و ئاراسته‌یان ده‌كات. ڕیفراندۆم یه‌كێكه له‌و رێیە سیاسییانه‌ی له دنیادا بۆ ده‌ستكاریكردنی سنووره‌كانی پێوه‌ندیكردن و ئاماده‌بوون و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا به‌كار ده‌هێنرێت! ڕاپرسی له مێژووی ئێمه و دنیای ئێمه‌دا گوزارشتێكی تازه و سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه بۆ پێوه‌ندیكردن به دنیا و هێزه‌كانی تر، گۆڕینی سه‌ره‌تاكانی چه‌مكی جه‌نگاوه‌ره بۆ پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل و بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی.
ڕیفراندۆم بەیەكێك لە میكانیزمە یاسایی و سیاسییەكان ئەژمار دەكرێت و جۆرەكانی زۆرن، بۆ نموونە ڕیفراندۆمی دەستووری لەسەر پرۆژەی دانانی دەستوور و پەسەندكردنی یاخود هەمواركردنی، هەروەها ڕیفراندۆمی یاسایی بەمەبەستی بەشداری هاووڵاتییان لە دانان و دەرچوونی یاساكان، بەڵام گرنگترین شێوازی ڕیفراندۆم، ڕیفراندۆمی سیاسییە، كە بریتییە لە رێگادانان بۆ وەرگرتنی ڕای گەل لە بڕیارێكی سیاسیی تایبەت وەك ڕیفراندۆمی چارەی خۆنووسین، ڕیفراندۆمی دەستنیشان كردنی شێوازی فەرمانڕەوایی سیاسیی، ڕیفراندۆمی بەئەندامبوون لە رێكخراوێكی نێودەوڵەتی یاخود هەرێمی یاخود پەیماننامەیەكی نێودەوڵەتی، ڕیفراندۆمی پەیوەست بە یاساییە داراییەكان.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٧-٦-٢٠١٧ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
پێش گشتپرسی(١)
لە ساڵی ٢٠١٤، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کە نوری مالیکی بوو، تۆمەتبارکرد بە حوکمی تاکڕەوی و مەزھەبی. دواتر لە ئایاری ٢٠١٤، حکومەتی ھەرێم لە ھەنگاوێکیدا لەڕێگای بۆڕی نەوتییەوە، نەوتی نارد بۆ تورکیا.
لە حوزەیرانی ٢٠١٤، جیھادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام شاڵاوی گەورەیان بۆ عێراق ھێنا و چەندین شوێنییان لە باکووری عێراق گرت. لەوکاتەدا سوپای عێراق و ھێزە کوردییەکان چەندین ناوچەیان بۆ ئەو جیھادییانە لەدەستدا. دواتر ھێزەکانی پێشمەرگە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەندین ناوچەیان دا لە کەرکوک و بەئەنجام گەیشتن و ھەندێک ناوچەشییان کۆنتڕۆڵکردەوە و لەژێر حوکمڕانی خۆیان ھێشتەوە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەوەیان تاوانی جەنگ بووە.
حکومەتەکەی نوری مالیکی زۆرترین رەخنەی لێ‌گیرا و بە تۆمبەتباری سەرەکی دادەنرا کە ھیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئەو ناوچە سوننە نشینانەیان داگیرکردبوو. و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش داوای دەکرد سەرۆکوەزیرانێکی نوێ ھەڵبژێردرێت. لە ١ی تەمموزی ٢٠١٤، مەسعوود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە گشتپرسی لە ٢٠١٤ ئەنجامدەدرێت و ئەوەشی گوت، کە ئەو وڵاتە (عێراق) بەتەواوی دابەشبووە.
لە ئەیلوولی ٢٠١٤، کاتێک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق گۆڕدرا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرکردە کوردییەکان ڕازیبوون کە گشتپرسی دوابخرێت و زیاتر بیرییان لەسەر شەڕی داعش بێت.
لە ٣ی شوباتی ٢٠١٦، لە تۆڕی میدیاییی رووداو ئەوەی بڵاوکردەوە، کە مەسعود بارزانی بە کاربەدەستانی حکوومەتی ھەرێمی راگەیاندووە، کە دەبێت گشتپرسی لە پێش ھەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکای ٢٠١٦ ئەنجامبدرێت واتە پێش ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. دواتر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆر، مەسعود بارزانی ئەوەی ئاشکراکرد کە گشتپرسی لەپێش تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت. بەڵام سەرباری ئەوانە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەی راگەیاند کە گشتپرسی ئەنجام نادرێت ھەتاوەکو موسڵ لەدەست جیھادییەکانی داعش ئازاد نەکرێت.
لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٧، لەکاتی دەستپێکردنی شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیان راگەیاند کە گشتپرسییان بۆ ٢٠١٧ ھەڵگرتووە.
لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧، مەسعود بارزانی رایگەیاند کە گشتپرسی لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەنجامدەدرێت.. دواتر سیاسەتوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری ئەوەی راگەیاند کە گشتپرسی مەرج نییە ڕێک دوای ئەوە سەربەخۆیی بێت بەڵکوو دەکرێت ببێتە کارتێکی بەھێز لەدەست کوردان بەرامبەر حکوومەتی ناوەندی بەغدا.
سه‌رۆك بارزانی لە دوایین گوتارییدا له بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم له‌وه‌ڵامی داواكاری وڵاتان بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم رایگه‌یاند”بابەتی ئه‌نجامدانی گشتپرسی لەدەست من و حیزبەكانیشدا نەماوە و خەڵکی كوردستان دەیانەوێت ئەم بڕیارە بدەن و چارەنووسی خۆیان دیاریبكەن”.
پشتگیریهكهی ئیسرائیل تەنیا قسە بوو(٢)
د. دێیڤد پۆلۆک، توێژەری ئەمریکی، کە یەکێک بوو لە چاودێرانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی، لە بەرنامەیەکی کەناڵی (ئەلحوڕە) رایگەیاندووە، ماوەی هەفتەیەک لە کوردستان بووە و هیچ ئاڵایەکی ئیسرائیلی نەبینیووە.
دێیڤد پۆلۆک هەروەها رایگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی رۆڵی ئیسرائیل دەکەن لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دوورن لە ڕاستییەوە و ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەک رۆڵی لە پرۆسەکەدا نەبوو.
ئەو توێژەرە، لەو وێنەیەدا دەرکەوتووە، کە ژمارەیەک چاو‌دێر و سیاسەتمەدراری بیانی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرتوویەتیان، ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو وێنەیە ڕۆژێک دوای ڕیفراندۆم گیراوە و ”هیچ ئیسرائیلییەکیش لە وێنەکەدا نییە“.
دێیڤد پۆلۆک پێیوایە پاڵپشتیی ئیسرائیل بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێش پرۆسەکە رایگەیاندبوو، پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ”تەنیا قسە بوو“ و ئیسرائیل بە کردار هیچ پشتگیرییەکی پرۆسەکەی نەکرد.
كاردانه‌وه‌ی وڵاتان (٣)
وڵاتانی جیهان کاردانەوەی جیاوازیان بەرامبەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان نیشان داوە.
ئەگەرچی بەشێک لە وڵاتان بە بەیاننامە کاردانەوەی نەرێنییان بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نیشان داوە، بەڵام بەڕای یاساناسان ئەم کاردانەوانە ئاسایین، چونکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هیچ وڵاتێک ناتوانێ پێش رووداوەکان، پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی هیچ هەرێم و ناوچەیەک دەرببڕێت.
باشووری کوردستان لە پێنج پارێزگا پێک دێت و خاوەنی سوپایەکی بەهێزە، کە بریتییە لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە شاهێدیی زۆربەی سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان، تاکە هێزی زەمینیی سەرکەوتوو بوو لە تێکشکاندنی ئەفسانەی دەوڵەتی تیرۆریستیی داعش.
ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ”خواستەکانی کورد“ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم تێدەگات.
ئەگەرچی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیچ دژایەتییەک یان پالپشتیکردنێکی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان نیشان نەداوە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە، جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق دەبێتە هۆی ”پەرتبوون“ی بەرەی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
فەرەنسا
وەک هەڵوێستێکی نافەرمیی فەرەنسا، فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، ”گەلی کورد مافی خۆیەتی ڕای خۆی لە ڕیفراندۆم دەرببڕێت، فەرەنساش پشتگیریی ئەو مافەیان دەکات“.
ئەڵمانیا
سیگمار گابریێیل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا داوا دەکات هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و دانوستاندن کێشەکانیان چارەسەر بکەن و داواش لە هەرێمی کوردستان دەکات ”تاکلایەنە“ هیچ هەنگاوێک لەبارەی سەربەخۆییەوە نەنێت.
تورکیا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە ”هەڵە“ دەزانێت و بیناڵی یڵدرمی سەرۆک وەزیرانی تورکیاش رایگەیاندووە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشەی زۆرە و بڕیاری هەرێمی کوردستانیش بۆ ڕیفراندۆم ”بڕیارێکی نابەرپرسانەیە“.
ئێران
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق دایە و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ”تەنیا دەبێتە هۆی هاتنەئارای کێشەی تازە“ لە ناوچەکە.
عێراق
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە پێوستە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ عێراق، پەنا بۆ دەستووری هەمیشەیی عێراق ببات.
هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی له‌دوای رووداوه‌كانی ١٦-ی ئۆكتۆبه‌ر(٤)
یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه(٥)
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١-١٢-٢٠١٧، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیى ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا، شاندێکى باڵای هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى گه‌یشته پاریسى پایته‌ختى ئەو وڵاتە و بڕیارە سبەی لە کۆشکی ئێلیزێ کۆببنەوە.
کۆشکی ئێلیزێ، کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان هەولێر و بەغدا بگێڕێت.
هاوکات لەدوای گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە ٢٥ ی ئەیلوولدا، ماکرۆن لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق و هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی.
جەختیشی لەوە کردەوە پێویستە ئەو کێشانەی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن لەڕێگەی گفتوگۆی ئاشتییانەوە چارەسەربکرێن..
لە نامەیەکدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: “پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی عێراقدا دەکەین”. هەر لە نامەکەدا هەڵوێستی پاریسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە دووپاتکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی گرێی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرده‌وه(٦)
له ڕۆژی ٢٠-١-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته به‌غدا له رۆژی پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له تاران گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد و ئەنجامی كۆبوونەوە و دیدارەكانی لە بەغدا و تاران خستەڕوو.
سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی دیداری نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی: “باسی سه‌ردانی شانده‌كانی هه‌رێم و به‌غدامان بۆ لای یه‌كتری كردووه‌ته‌وه‌و ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كردووه‌ته‌وه”.
راشیگەیاند: “ده‌رباره‌ی مووچه و نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌كان گفتوگۆمان كردووه‌و لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداریان بۆ دیاریكراوه تا گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین”.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و كوردستان و دیداره‌كانیان له‌گەڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران گوتی: “له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و به‌رپرسانی باڵای ئێران باسی رۆڵی كاریگه‌ری ئه‌و وڵاته‌مان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا و په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان كردووه”.
لەبارەی كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی “تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ردانه‌كان ده‌ستپێكێكی باشه و لیژنه‌كانیش كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئێستا كار له‌سه‌ر مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی گرنگ ده‌كرێت”.
گوتیشی: “ئیران دراوسێیه‌كی گرنگه و رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته مه‌یدانێك ھیچ ھێزێكی سەربازی بۆ ههڕهشهكردنە سەر دراوسێكانمان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشه و پێش سه‌ردانمان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرك و به‌رپرسانی دیكه كۆبووینه‌ته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن”.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “وه‌ك به‌رده‌وامیدان به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له به‌غدا كردوومانه، له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس له سویسرا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری نه‌وتی كۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت”.
نێچیرڤان بارزانی گوتی: “له‌و سه‌ردان و دیدارانه‌ی به‌غدا و تاران، هیچ رێككه‌وتنێك واژۆ نه‌كراوه‌و ئێمه كارمان له‌سه‌ر باشكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان كردووه”.
سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كەرتی نه‌وت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی “دوو جۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به ئێستاوه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و یه‌كێكی دیكه‌یان چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تییه كه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر و ماوه‌ی زۆرتر هه‌یه تا بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا بێت”.
پێویسته ڕۆژی گشتپرسی بكرێته ڕۆژی نیشتیمانی
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مستەفا هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دیاریکردنی ڕۆژی ٢٥-٩ وەک ڕۆژێکی نیشتمانی، رایگەیاند “بەشی هەرە زۆری ئەو فراکسیۆنانەی، کە لە ناو پەرلەمانی کوردستاندا بوونە، لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بوون، بۆیە ئەو لایەنانەی پێیان خۆشە و ئەوانەشی پێیان ناخۆشە، ڕۆژی ٢٥-٩ ڕۆژێکی مێژووییە لە مێژووی کوردا، هەروەها دەستکەوتێکی مەزنە و سەنەدێکی گەورەی گەلی کوردستانە، بۆیە دەبێت ئەو ڕۆژە بکرێتە ڕۆژێکی نیشتمانی و هەموو ساڵێکیش یادی بکرێتەوە”.
هەرکی ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا لەناو پەرلەمانی کوردستان باس لەوە نەکراوە ڕۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە یاسا لە پەرلەمانەوە وەک ڕۆژێکی نیشتمانی دیاری بکرێت. گوتیشی “رەنگە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمان بەبۆنەی ڕۆژی ریفراندۆمەوە بێت”.
فراكسیۆنی پارتی ٧
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: “وێڕای پشتگیریمان له وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه وتاری په‌رله‌مانی كوردستان بوو، به‌ڵام پێشبینیمان ده‌كرد باسی ڕۆژی نیشتمانی تێدا بكرایه، چونكه له رووی واقیعییه‌وه ئه‌م ڕۆژه بووه به ڕۆژی میللی و دوو ساڵه كوردستانیان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه یادی ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاری ڕیفراندۆمیش له‌م په‌رله‌مانه ده‌رچووه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ڕاسته له ڕووی واقیعی و میللی و نیشتمانی ئه‌م ڕۆژه بووه به رۆژی گه‌لانی كوردستان، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین لەڕووی یاساییشه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و هه‌نگاوه بگرێته‌به‌ر”.
رێواز فایەق: دواجار بژاردەی گەلان
بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان
بەو ئامرازەی خۆیان هەڵیدەبژێرن
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌و په‌رچه‌كردارانه‌ی كه هه‌بوون، ده‌یان پێشێلكاریی یاسایی و ده‌ستووریی كران و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، بۆیه ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوێكی خێرا بگرێته‌به‌ر و رۆژی 25ـی ئه‌یلول بكرێته رۆژی نیشتمانیی گه‌لانی كوردستان”.
مافی چارەی خۆنووسین، مافی ئەزەلی هەر نەتەوەیەکە (٨)
ڕۆژى چوارشەممە، ٢٥-٩-٢٠١٩، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان گوتی”مافی چارەی خۆنوسین، مافی ئەزەلی هەر نەتەوەیەکە و لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان وەک مافێکی سەرەتایی گەلان ناسێنراوە، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەندێک لە دۆستەکانی هەرێمی کوردستان پشتیان لێ‌کردین”.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنەی لە کاردانەوەی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان گرت و رایگەیاند “هەرچەندە لێکەوتەی راپرسی لە هەموو لایەکەوە کاریگەری زۆر بوو، تاکو ئێستاش کاریگەرییەکانی بەردەوامە، بەڵام دواجار بژاردەی گەلان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بەو ئامرازەی خۆیان هەڵیدەبژێرن، مافێکی سرووشتییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە”.
نوچه (٩)
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٥-٩-٢٠١٩) سەرۆک بارزانی لە توویتەری خۆی لەبارەی دووەم ساڵڕۆژی گشتپرسی باشووری کوردستان نووسی “لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، سڵاو و رێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان نەچەماند و ناچەمێنن، دەست و چاوی هەموویان ماچ دەكەم”.
ئه‌نجام
ئه‌وكاته‌ی باشووری كوردستان راپرسی ئه‌نجام ده‌دات، چركه‌ساتێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی شوناس و بازدان به‌سه‌ر فۆرمه جیاوازه‌كانی ته‌نیاكه‌وتن. ریفراندۆم چركه‌ساتێكی مێژوویی بوو له دنیای كوردیدا. مێژوویی به‌و مانایه‌ی باشووری كوردستان له‌ناو بونیادی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی عێراقدا ده‌ست بۆ راپرسی ده‌بات بۆ جیابوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شوناسه باڵا و زاڵه عه‌ره‌بییه‌ی، كه ده‌یه‌وێ جه‌سته‌ی كورد بلكێنێت به جه‌سته‌ی دنیای عه‌ره‌بی و هه‌موو ماناكانی كوردبوون و هه‌موو فۆرمه جیاوازه‌كانی لێ بسێنێته‌وه.
به‌ڵام به كاردانه‌وه‌ی توندی عێراق و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و بێ هه‌ڵوێستی زلهێزه‌كان، ئهیمكانی قبووڵكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم و جیابوونه‌وه له عێراق، ئه‌سته‌م بوو و به ناچاری ئه‌نجامه‌كه سڕكرا. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه تا كه‌ی عێراق و وڵاتانی داگیركه‌ر ده‌توانن رێگری له سه‌ربه‌خۆیی كورد بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان
٢- http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/383883
٣- http://www.basnews.com/index.php/so/reports/356606
٤- https://www.youtube.com/watch?v=2mlsVzmey2U
٥- https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0112201712?keyword=%D8%B1%D9%88%D9%88%D8%AF%D8%A7%D9%88
٦- https://www.kurdistan24.net/so/news/d8c3ce3b-f84e-4610-9431-f2361a7e3eca
٧- https://www.kurdistan24.net/so/news/719967ca-3925-4eeb-974f-1bc37449b6b6
٨- http://www.nuche.net/?p=143095
٩- http://www.nuche.net/wp-admin/post.php?post=143103&action=edit