نوچه
محەممەد حاجی، هەڵسوڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، وهك یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری تەندروستی و کوالێتیی خۆراک و دەرمان دیاری كرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (چوارشەممە، ٢٥-٩-٢٠١٩) لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ محەممەد حاجی وەکو یاریدەدەری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری تەندروستی و کوالێتیی خۆراک و دەرمان، بەپلەی وەزیر، واژۆکراوە.
بهم پێیهش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سێ یاریدەدەری هەیە:
– ئاشتی هەورامی بۆ کاروباری وزە
– رێباز حەملان بۆ وەبەرهێنان و راژە
– محەممەد حاجی بۆ کاروباری تەندروستی و کوالێتیی خۆراک و دەرمان
محەممەد حاجی ساڵی ٢٠١٢ تاوەکو ٢٠١٦ ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و رێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
ساڵی ٢٠١٦ چووەتە نێو رێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە پلەی فەخریی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پێدراوە و کراوە بە راوێژکاری سیاسی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.