نوچه
سەرۆک بارزانی لە دووەم ساڵڕۆژی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی دهڵێت، لەم رۆژە تایبەتەدا بە بەرزی و بەڕێزەوە سڵاو لەوانە دەکەم، کە هەرگیز خۆیان نەچەماند.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٢٥-٩-٢٠١٩) سەرۆک بارزانی لە توویتەری خۆی لەبارەی دووەم ساڵڕۆژی گشتپرسی باشووری کوردستان نووسی “لەم رۆژە پیرۆزەدا، سڵاو و رێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەوانەی خۆیان نەچەماند و ناچەمێنن، دەست و چاوی هەموویان ماچ دەكەم”.
ئەمڕۆ 25ـی ئەیلوول دوو ساڵ بە سەر گشتپرسییە مێژووییەکەی باشووری کوردستان تێدەپەڕێت کە تێیدا 92.7%ـی هاونیشتمانییانی باشووری کوردستان بە “بەڵێ” پشتوانیان لە سەربەخۆبوونی کوردستان کرد. سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پارتەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ گشتپرسیدا نەبوون، بەڵام زۆربەیان لە رۆژی دەنگدان چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆییدا.
سهرۆك بارزانی لە دوایین گوتارییدا رایگهیاند”بابەتی ئهنجامدانی گشتپرسی لەدەست من و حیزبەكانیشدا نەماوە و خەڵکی كوردستان دەیانەوێت ئەم بڕیارە بدەن و چارەنووسی خۆیان دیاریبكەن”.