رێواز فایەق: سەربەخۆیی مافێکی سرووشتییەو پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە

0

نوچەنێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەساڵڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مافی چارەی خۆنووسین مافی ئەزەلی هەر نەتەوەیەکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥-٩-٢٠١٩، لە دەستپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان گوتی”مافی چارەی خۆنوسین، مافی ئەزەلی هەر نەتەوەیەکە و لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان وەک مافێکی سەرەتایی گەلان ناسێنراوە، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هەندێک لە دۆستەکانی هەرێمی کوردستان پشتیان لێکردین”.

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕەخنەی لە کاردانەوەی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان گرت و رایگەیاند “هەرچەندە لێکەوتەی راپرسی لە هەموو لایەکەوە کاریگەری زۆر بوو، تاکو ئێستاش کاریگەرییەکانی بەردەوامە، بەڵام دواجار بژاردەی گەلان بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان بەو ئامرازەی خۆیان هەڵیدەبژێرن، مافێکی سرووشتییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com