نێچیرڤان بارزانی و مارشال بیلینگسلی، کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مارشال بیلینگسلى، یارمەتیدەرى وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکى بۆ کاروبارى نەهێشتنى پارەدارکردنى تیرۆر، کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥-٩-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارشال بیلینگلسی، یارمەتیدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکی بۆ کاروباری نەهێشتنی پارەدارکردنی تیرۆر، کۆبوونەوە.

پەیوەندییەکانى نێوان هەولێرو بەغدا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، بۆ وەبەرهێنەرانى بیانى و پێشکەشکردنى ئاسانکارى لەمبارەیەوە، سیستەمى بانکى و بانکدارى لە عێراق و هەرێمى کوردستان و چۆنیەتیى پێشخستنى و بەستنەوەیان بە جیهان، هاوکارى و هەماهەنگیى بانکى نێودەوڵەتى بۆ باشترکردنى کەرتى ئابوورى و بانکدارى لە هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى ئابوورى عێراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى و کەرتى وزەیان بەتایبەتى، تاوتوێ کرد.

بنەبڕکردنی فکری تیرۆر، تەوەرێکی تری دانیشتنەکەیان بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com