پارێزگاری کەرکوک پابەندی بڕیارێکی بەغدا نابێ

0

نوچەنێت

بڕیاری رادەستكردنەوەی بارەگە داگیراوەكانی پارتی لە كەركوك، لەلایەن حكوومەتی فیدڕاڵەوە دەرچووە، بەڵام پارێزگاری كەركووك پابەندی بڕیارەکە نابێت.

دكتۆر محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركوك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە “ھەندێك فەرمان لە بەغداوە  بۆ سەركردایەتیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك نێرداوە، تا بارەگاكانی پارتیمان ئامادە بكرێن و رادەست بكرێنەوە، بەڵام بەداخەوە بەرامبەر بەوە پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوی كەركوك نوسراوێكی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی سەرۆكایەتیی وەزیرانی بەغدا كردووە، تا بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رادەست نەكرێنەوە، ھەندێك لایەنی توندڕۆی عەرەبی و توركمانیش لە كەركوك، بەیاننامەی ناڕەزایەتییان دەركردووە”.

بەرپرسی لقی سێی پارتی لە كەركوك گوتی “دوای رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، سێ بارەگای سەرەكیی پارتی لەنێو سەنتەری شاری كەركوك و نزیكەی ٣٠ی بارەگای دیكەش لە ھەموو سنوری پارێزگای كەركوك لەگەڵ چەند بارەگایەكی تایبەتی پارتیمان داگیر كراون”.

پەیوەست بەوەی یەكێك لە مەرجی پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركوك رادەستكردنەوەی بارەگاکانیانە، دكتۆر محەمەد خورشید دەڵێت”یەكێك لە مەرجەكانی پارتی ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانە، ئەویش بەوەی ھەموو ئەو ھێزە سەربازیانەی لەنێو شاری كەركوكدان، دەربچن و هەروەها بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش چۆڵ بكرێن و رادەست بكرێنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com