کورد لە کوێی دەستووری نوێی سوریایە؟

0

نوچە-ئاژانسەکن

ئەنتەنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لیژنەی ئامادەکردنی دەستووری نوێی سوریا پێکهاتووە و لە هەفتەکانی داهاتووودا کاروبارەکانی خۆی لە جنێف دەستپێدەکات.

بە گوتەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕژێمی بەشار ئەسەد و ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بارەی پێکهێنانی ئەم لیژنەیە و کاروبارەکانی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

گۆترێس دەڵێت لیژنەی پێکهاتوو،جێی متمانە، گشتگیرە و لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەکانی خۆی ئەنجام دەدات.

دەبێ ئەم لیژنەیە، کار بکات بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی سیاسی نوێ لە سوریا.

تاکو ئێستا ڕوون نییە ئایا ئەنجوومەنی دیموکراتی سوریا و پەیەدە، بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەم لیژنەیە دەبن یان نا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com