نوچە-سکای نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٥ی سێبتەمبەر،هێرش کرایە سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا.
ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا رایانگەیاند، بە هۆی تەقینەوەی پاسێکی نەفەر هەڵگری هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای ئەدەنە، ژمارەیەک لەم هێزانە بریندار بوون.
تاکو ئیستا ژمارەی بریندارەکان گەیشتۆتە ٤ کەس و بەپێی لێکۆڵێنەوەکان، هێرشەکە بە هۆی بۆمبێکی دەستکرد ئەنجام دراوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، چەند کەسی مەدەنیش بریندار بوونە.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە، ڕانەگەیاندووە.