نوچەنێت
وەزیری ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری دەكات پەخشكردنی دراما بیانییەكان سنووردار بكات و دراما توركییەكان قەدەغە بكرێن.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، كە لە ١٥ی ئەم مانگە ئاراستەی وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی كردووە، تێیدا هاتووە”بەپێی بەدواداچوونمان، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی دیاردەی جیابوونەوە (الطلاق) پەخشكردنی ژمارەیەكی زۆری درامای دۆبلاژكراوی بیانییە. بەتایبەتی دراما توركییەكان، كە بە هەموو پێوەرێك دوورن لە ئاداب و كولتووری كوردەواری”.
هەر لەو نووسراوەدا پێشنیارکراوە” پەخشكردن و نمایشكردنی سەرجەم دراما دۆبلاژكراوەكان لە تەلەفزیۆنەكان سنووردار بكرێن، بە شێوەیەك هەر درامایەك لەگەڵ ئادابی كوردەواری نەیەتەوە ڕێگا بە پەخشكردنی نەدرێت”.