نوچەنێت
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، کۆبوونەوە. پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و شەڕی تیرۆر و گرژییەكانی ناوچەکە، تەوەری کۆبوونەوەکەیان بوو.
بەگوێرەی راگەێندراوی نوسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا بەرھەم ساڵح، جەختی لە گرنگی ئەو گۆڕانکاریانە کردۆتەوە، کە لە عێراق روودەدەن لە بوارە جیاجیاکاندا، ھاوکات باسی لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردووە و ئاماژەی بە بایەخی تەواوکردنی سەرکەوتنەکان کردووە، بەسەر تیرۆردا لە رێگای دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانەوەی عێراقەوە.
هەر لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، ترەمپ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی بە سەرکەوتنەکان و رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردۆتەوە. ھاوکات پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان دوووپاتکردۆتەوە.