شاندێکی پەرلەمان سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچە: تایبەت

بڕیارە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بچێتە بەغدا و لەبارەی بودجە و نەوت و ماددەی١٤٠ لەگەڵ پەرلەمانی عێراق کۆ ببنەوە.

بەپێ زانیارییەکان، شاندەکەی پەرلەمان پێکدێت لە ھەر یەک لە سەرۆک لیژنەکانی دارایی و ئابووریی و وزە و سامانە سروشتییەکان و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.

لەلیدوانیکی تایبەت بە نوچە، محمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە سەردانی شاندەکەی بۆ بەغدا پشتڕاست کردەوە و راگەیاند: سبەی ئێوارە (چوارشەممە ٢٥- ٩- ٢٠١٩)، شاندێک لە پەرلەمان بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا”.

محمەد سەعدەدین گوتیشی “شاندەکە ڕۆژی پێنجشەممە٢٦-٥-٢٠١٩، دەچێتە پەرلەمانی عێراق و گفتوگۆکانیان لەبارەی سێ کێشەی سەرەکی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەکەن”. گوتیشی “پڕۆژە بودجەی٢٠٢٠ عێراق و کێشەی نەوت و کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆ لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی کاریان دایە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com