تیمێكی كوێتی به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كورد بەڵگەنامەكانی دەشێوێنن

0

نوچه‌: تایبه‌ت

بەڕێوەبەری گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراونی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، وەزارەت ئامادەكاری بۆ هێنانەوەی روفاتەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە دەكات. ده‌شڵێت “تیمێكی كۆیتی گۆڕی قوربانیانی كورد بەبێ ڕەزامەندی كورد هەڵدەدەنەوە و بەڵگەننمەكان دەشێوێنن”.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌، سیروان جەلال، بەڕێوەبەری گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان له‌باره‌ی هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كانی ئه‌نفاڵكراوان له‌ سه‌ماوه‌ راگەیاند: ئێستا وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ هێنانەوەی ١٧١ روفاتەكەی گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە كە ٧٤ -یان منداڵن و ٩٧-یان ژنن، بەڵام هێشتا دیاری نەكراوە، کە لە “گۆپتەپە” یان “دێبنە” بە خاك دەسپێردرێن.

بەڕێوەبەری گۆڕە بەكۆمەڵەكان روونیشی كردەوە، كاتی هەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەكۆمەڵەكەی دیكە لە سەماوە هێشتا نادیارە، هۆكارەكەشی بۆ داواكارییەكەی تەیموور تاقانەی ئەنفال دەگەڕێتەوە، كە داوای دادگاییكردنی جاش و مستەشارەكان و هه‌روه‌ها حكومەتی عێراق، كە میراتگری ڕژێمی بەعسە، داوای لێبووردن بكات. هەروەها پشکی كەسوكاری قوربانییانی ئەنفال زیاد بكرێت.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ راشیگه‌یاند “تیمێكی كویتی دوای ساڵی ٢٠٠٣-وە دەستی بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كردووە، بەدوای قوربانیانی خۆیدا دەگەڕێت، گۆڕی قوربانیانی كوردیش بەبێ ڕەزامەندیی كورد هەڵدەدەنەوە و بەڵگەنامەكان دەشێوێنن، لەبەر ئەوەی ئەو گۆڕانە لە سنووری حكوومەتی عێراق دان، پێویستە تیمێكی هاوبەش لە نێوان هەرسێ حكومەتی هەرێم و بەغدا و كۆیت پێكبهێنرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com