نوچه: تایبه‌ت
دادگای هەولێر، لەسەر ناوزڕاندنی دوو كەس، بە بڕی سێزده ملیۆن دینار سزای پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەدات و پەرلەمانتارەكەش دەڵێت ”گلەیم لە دادوەرەكان نییە”.
لە ڕۆژی ٢٥-٣-٢٠١٨، د. شایان عەسكەری، وه‌ك پزیشكێك، لەسەر دواكەوتنی موچە بەشداری خۆپیشاندانێك ده‌كات و لەگەڵ دووكەس ده‌بێته كێشەیان. دواتر د.شایان به موبایله‌كه‌ی ڤیدیۆیی ئەو دوو كەسەی بڵاوكردەوە، له‌به‌رانبه‌ردا ئەو دوو كەسەش بە تۆمەتی ناوزڕاندنیان سكاڵایان لەسەر د. شایان تۆمار كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، د. شایان عەسكەری، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، له‌باره‌ی سزادانی له لایه‌ن دادگاوه راگەیاند: بەپێی بڕیاری دادوەر سزادانەکە دوو ملیۆن دیناری بۆ پارێزەرانی ئەو دوو كەسەیە، شەش ملیۆن دیناری بۆ كەسێك و پێنج ملیۆن دینارەکەی دیکەش بۆ كەسی سێیەم دەبێت.
شایان عه‌سكه‌ری ده‌شڵێت، بڕیاری دادگا تەمیز ناكاتەوە، چونكه پارێزه‌ره‌كانم پێیان راگه‌یاندم ته‌میزكردنه‌وه‌ی سوودی نابێت، بۆیه ئامادەم بڕی پارەکە بده‌م و دەبێت لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بڕی پارەكە بدات.
له‌باره‌ی بڕیاری دادوه‌ره‌كانه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان گوتی “من گلەییم لە دادوەرەكان نییە، بەڵام بڕیارەكە نادادپەروەرانەیە و داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌م و ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بن”.