بارزانی هۆشداری دایە ئۆپۆزسیۆن: ئێمه به فشار كار ناكه‌ین و فشاریش له كه‌س قبول ناكه‌ین
حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بچێته ژێرباری داواکاری ئۆپۆزسیۆن
كۆمپانیاى مۆنۆپۆل نابێ بوونیان هه‌بێ و دەبێت پشكه‌كانیان بدرێته هاوڵاتیان
نوچەنێت/ هەولێر
مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان له‌گه‌ڵ لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکانی حکومەتی کوردستان کۆبوەوە لەکۆبونەوەکە بارزانی رایگەیاند دەبێت دەبێت داواکاری خەڵک و داوای ئۆپۆزسیۆن لەیەک جیا بکرێتەوە حکومەت نەچێتە ژێر باری داوای ئۆپۆزسیۆن.
لەو کۆبونەوەیەدا کە ئەمڕۆ یەکە شەممە 3/4/2011 لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لە نێوان بارزانی سەرۆکی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بارزانى تیشكى خسته سه‌ر ره‌وشى ئه‌مرۆى هه‌رێمى كوردستان و داواى كرد “زۆر به راشكاوانه ئه‌و ره‌وشه هه‌ڵسه‌نگاندرێ و ده‌ستبه‌جێ كار به به‌رنامه‌ى چاكسازى بكرێ” بیری ئامادەبوانی هێنایەوە کە”له سه‌ره‌تاى پێكهێنانى ئه‌م كابینه‌یه‌دا ئاگادارى كردن پێویسته ئه‌م ره‌وشه‌ى هه‌رێم چاكبكرێت و چاكسازى پێویست ئه‌نجامدرێت ، هه‌ر ئه‌و كات زۆرمان پێ خۆش بوو هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى براوه به‌شدارى له‌و كابینه‌یه‌دا بكه‌ن و له‌و پێناوه‌شدا زۆر هه‌وڵمان دا، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن بڕیارى ئه‌وه‌یان دابوو كه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كارى خۆیان بكه‌ن و ئێمه‌ش رێزمان له‌و بڕیاره‌ى ئه‌وان گرت و هیوا خوازیش بووین كه ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه ئۆپۆزسیۆنێكى بونیاتنه‌ر بێت”.
سەرۆکی کوردستان رەوشی ئەمڕۆی کوردستانی دابەش کرد بۆ دوو لایەن و وتی”ئه‌م ره‌وشه‌ى كه ئه‌مرۆ هاتۆته پێش ده‌كرێ به دوو جۆر وه‌سفى بكه‌ین، یه‌كه‌میان داواكارى خه‌ڵكه، ئه‌ویتریان داواكارى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه كه ده‌بێ هه‌ر دووكیان له یه‌كتر جیا بكه‌ێنه‌وه. سه‌باره‌ت به یه‌كه‌میان داواكارییه‌كى سروشتین و پێویسته حكومه‌ت كار بۆ جێبه‌جێكردنیان بكات، سه‌باره‌ت به دووه‌میان ئه‌مه داواكارى حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه كه ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ى داواكارى خه‌ڵكه‌وه هه‌ندێ ئه‌جینداى خۆیان بسه‌پێنن، له‌مه‌دا حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ بچێته ژێر باریانه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه به راست ده‌یانه‌وێ چاكسازى ئه‌نجام بدرێ پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات دانیشن و پێكه‌وه ئه‌و چاكسازییه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به كوده‌تا نه‌هاتۆته سه‌ر حوكم ، به‌ڵكو به هه‌ڵبژاردن و به ده‌نگى زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه و ناكرێ موقایه‌سه‌یه‌كى هه‌ڵه بكرێ و ئه‌م وه‌زعه‌ى كوردستان به چه‌ند وڵاتێكى عه‌ره‌بییه‌وه به‌راورد بكرێ. من به‌ر له سه‌فه‌رم بۆ ئیتالیا له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان دانیشتم و پێم گوتن بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى پێویست هه‌ر چیتان هه‌یه پاش گه‌ڕانه‌وه‌م بده‌نه ده‌ستم و منیش له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به هاریكارى ئێوه ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روویدا پێچه‌وانه‌ى رێككه‌وتنه‌كه بوو. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبول ناكه‌ین كه‌س به ناوى میلله‌ته‌وه قسه بكات و ئێمه وه‌ك دژى بشوبهێنێ و قبوڵیش ناكه‌ین كه‌س خۆى به هه‌ڵگرى ئاڵاى چاكسازى دابنێ. چونكه هه‌م میلله‌ت به میلله‌تى خۆمان ده‌زانین و هه‌م بیرۆكه‌ى چاكسازیش هى خۆمان بووه”.
هەر لەو دانیشتنەدا بارزانی ئەوەشی وت”به داخه‌وه ئێستا خه‌ریكه فه‌رهه‌نگێكى سه‌یر له كوردستان دروست ده‌بێ، كه نابێ ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شى كرد موحاسه‌به بكرێ، به‌ڵام ئه‌و موحاسه‌به‌یه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات ره‌وایه . ئایا له هه‌موو دنیا دیوتانه خۆپێشانده‌ر پۆلیس بكوژێ؟
من راشكاوانه پێتان راده‌گه‌یه‌نم ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه دامانناوه به خۆمان جێبه‌جێى ده‌كه‌ین و قبوڵیش ناكه‌ین كه‌س به ناوى چاكسازییه‌وه ئیستغلالى هه‌ندێ شت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بكات و هه‌ر هه‌نگاوێكى چاكسازیش ده‌بێ له قه‌ناعه‌تى حكومه‌ته‌وه هه‌ڵقولێ و ئۆپۆزسیۆنیش با واز له‌و قسانه بێنێ كه گوایه ئه‌وه‌ى ده‌كرێ به هۆى فشاره‌كانیانه. ئێمه به فشار كار ناكه‌ین و فشاریش له كه‌س قبول ناكه‌ین و خزمه‌تكردنى میلله‌تى خۆشمان به ئه‌ركێكى هه‌ره به‌رزى خۆمان ده‌زانین. ئێمه كه سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمان قبوڵكرد بۆ ئه‌وه بوو كه ناو ماڵى كورد رێك بخه‌ین و ئاسه‌وارى شه‌ڕى ناوخۆ نه‌هێلین و پێگه‌یه‌كى به‌رز بۆ میلله‌ته‌كه‌مان له ده‌ره‌وه دروست بكه‌ین و داموده‌زگاكانى هه‌رێم بكه‌ین به دامه‌زراوه‌یى و ئامانجى له مێژینه‌ى گه‌له‌كه‌مان بهێنینه‌دى. من عاشقى پله‌و پایه نیم و شانازى به پێشمه‌رگایه‌تى خۆم ده‌كه‌م و هه‌ر وه‌كو پێشمه‌رگه ئاساش خزمه‌تى گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م و له كه‌سیش قبول ناكه‌م به زۆرى ئه‌جینداى خۆى له سه‌رم فه‌رز بكات كه‌سیش له من ئاسانتر نییه، ئه‌گه‌ر من و ئێوه به ڕاى ئه‌و ژماره كه‌مه كۆسپین ئه‌وا هه‌ر سبه‌ى ده‌چینه په‌رله‌مان و واز له هه‌موو شتێك ده‌هێنین، به‌ڵام وه‌زعه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه ئه‌وانه تێنوى ده‌سه‌ڵاتن و ده‌یانه‌وێ خۆیان به زۆر فه‌رز بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا بابێن و به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته بكه‌ن”
لەکۆبونەوەکەی لەگەڵ حکومەتی کوردستان سەرۆکی کوردستان جارێکی تر تەئکیدی کردەوە کەدەبێت تاوانباران روبەڕوی دادگا بکرێنەوە وتی”به راى من ده‌بێ زۆر به وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته بكه‌ین و یاساش ده‌بێ ببێ به سه‌روه‌رى هه‌موو لایه‌ك و له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێبكرێت، ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى كردووه و ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى هاندا بێ بۆ ئه‌نجامدانى توندوتیژى، چونكه هه‌ر دووكیان له رووى یاساییه‌وه وه‌ك یه‌كن”.
بارزانی تیشکی خستە سەر دیدارەکانی لەگەڵ هه‌ر دوو شاندى رانیه و قه‌ڵادزێ و سێ داواكارى شانده‌كه‌ى رانیه و قه‌ڵادزێ خسته‌ڕوو كه یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى به مه‌رزى كێلێ وه هه‌بوو كه بكرێته مه‌رزێكى نێوده‌وڵه‌تى و رایگه‌یاند كه به‌خۆى كارى بۆ كردووه و پێویسته حكومه‌تیش به ده‌نگ ئه‌م داواكارییه‌وه بێت و دووه‌میشیان په‌یوه‌ندى به دروستكردنى ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا كه پێویسته ئه‌كتیڤ بكرێ و سێیه‌میشیان دروستكردنى بینایه‌ى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى قه‌ڵادزێ یه كه پێویسته ئه‌ویش بێته جێبه‌جێكردن.
هەر لەدانیشتنەکەدا سەرۆکی کوردستان داواكاریه‌كانیانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و داواى كرد كه یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ئه‌كتیڤ بكرێ و ئه‌نجومه‌نیش موماره‌سه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكات كه به پێى یاساكه پێى دراوه”.
بارزانی تیشکی خستە سەر سەردانەکەی سەرەک وەزیرانی تورکیا بۆ کوردستان و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌م سه‌ردانه رووداوێكى مێژوویى پڕ بایه‌خ بوو بۆ هه‌ر دوولا و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ردا چه‌نده باش بێت له قازانجى هه‌موو لایه‌كه و وتیشی توركیا رۆڵ و پێگه‌ى خۆى له ناوچه‌كه‌و گشت جیهاندا هه‌یه پێویسته په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین و شه‌خسیى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیاشى به شه‌خسێكى بوێر وه‌سفكرد”.
له كۆتایی دانیشتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی کوردستان و جێگرەکەی و وەزیرەکانی حکومەت، بارزانى وتی”كاتى ئه‌وه هاتووه وه‌زاره‌ته‌كان به‌كرده‌وه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكه‌نه‌وه و هه‌ر چى به هه‌ڵه ئه‌نجامدراوه چاره‌سه‌ربكرێن و كۆمپانیاى مۆنۆپۆلیش نابێ بوونیان هه‌بێ و پشكه‌كانیان بدرێته هاوڵاتیان و وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیش راپۆرتێك پێشكه‌ش بكات له‌سه‌ر ئه‌و ته‌جاوزانه‌ى كه له‌سه‌ر ئه‌رزى كشتو‌كاڵى كراون و هه‌روا گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موڵكى حكومه‌ت و پێكهێنانى لیژنه‌ى نه‌زاهه و دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى راژه و دابه‌شكردنى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كى شه‌فاف و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پێویست به گشت هاوڵاتیان کاریان بۆ بکرێت”.
