نوچەنێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەرێگەی نوسراوێکی فەرمییەوە دوای وردبینی لە نرخی كارتەكانی هەرسێ هێڵی كۆڕەك (تیلیكۆم، ئاسیاسێڵ، زەین) دەکات.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە “لە ساڵی ٢٠١٥ سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی، بڕیاری دا ٪٢٠ی باج بخرێتە سەر نرخی كارتەكانی هەر سێ كۆمپانیای پەیوەندیكردن”.
ئانۆ جەوهەر هەروەها گوتویەتی”ئەوكاتەی ئەو بڕیارە درا بە بیانوی شەڕی داعش و نرخی نەوت بوو، بەڵام ئێستا هەم شەڕی داعش تا ڕاددەیەكی باش نەماوە و هەم نرخی نەوت بەرز بووەتەوە، بۆیە نوسراوێكی فەرمیمان لە رێگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ئاراستەی هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێڕاق و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق، لیژنەی یاسایی و لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەیوەندییەكان و دەستەی گشتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كردووە”.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن باسی ناوەرۆکی نوسراوەکە دەکات و کە تێیدا داوایان کردووە “لە نووسراوەكەدا داوامان كردووە یان باجەكە هەڵگرن، یاخود كەم بكرێتەوە بۆ لەسەدا ٪١٠و بخرێتە سەر كۆمپانیاكان، نەك خەڵك باجەكە بدات”.