نوچە-الجزیرە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سیشەممە،٢٤ی سێبتەمبەر گوتارێک لەبارەی ئیرانەوە پێشکەش دەکات.
ترەمپ رایگەیاند، ئەمرۆ لە میانی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، گوتارەکەی خۆی لە بارەی ئێران پێشکەش دەکات.
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەو گوشار و سزایانەی کە بە سەر ئێراندا سەپیندراوە، بێ وێنەیە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی، لە پەیوەندی لەگەڵ ئیران، گۆڕانکاری زۆرتر بەڕێوەیە و شتی نوێ ڕوودەدات.
سەرۆکی ئەمریکا، وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوەرۆکی گوتارەکەی ئاشکرا نەکردووە.