نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشوازی لە بۆچوونی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بارەی ئێرانەوە دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ڕێز بۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دادەنێ و پلانی ئەوی سەبارەت بە ئیران لا پەسەندە.
ترەمپ بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ گوتی، ئێمە خوازیاری گرێدانی ڕێککەوتنێکی نوێین، چونکە رێککەوتنی پێشوو لای ئێمە هەڵوەشاوەتەوە و بەسەرچووە.
بۆریس جانسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، کە دەبێ ئێران ملکەچ بێت و رێککەوتنێکی نوێ واژۆ بکات.