نوچەنێت
دوای سەردانێکی شەش ڕۆژە، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی عێراق و شاندی یاوەری گەڕانەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩-٩-٢٠١٩،، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان، گەیشتنە وڵاتی چین. ئەمڕۆ ٢٤-٩، گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان، عادل عەبدولمەهدی، لەم سەردانەیدا هەشت گرێبەست و رێککەوتنی لە بوارەکانی دارایی، بازرگانی، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە، پەیوەندییەکان، رۆشنبیری، پەروەردە و پەیوەندییە دەرەکییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای چین، واژۆ کردووە.