نوچە-ئاژانسەکان
ئەنجێلا مێرکل، ئیمانۆئێل ماکرۆن و بۆریس جانسۆن، سەرۆکانی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، جەخت دەکەنەوە کە ئێران لە بابەتی هێرشی موشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، بەرپرسیارە.
سەرۆکانی وڵاتانی زلهێزی ئەوروپا داوا لە ئیران دەکەن، کە بێتە سەر مێزی دانوستان تا گفتوگۆ لە سەر بەرنامەی ئەتۆمی، ئاسایشی ناوچەیی و بەرنامەی موشەکی بکەن.
مێرکل، جانسۆن و ماکرۆن جەختیش لە سەر لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر ئەم هێرشانە دەکەنەوە و دەڵێن، گومانیان نەماوە کە ئێران هێرشەکەی ئەنجام داوە.
سێ وڵات هەروەها جەخت لە سەر گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ دەکەن و دەڵێن، دەبێ ئێران ملکەچی دانوستان بێت.