نوچەنێت
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشوازی لە لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەلێدوانێكدا سەبارەت بەقەیرانی یەمەن رایگەیاند، تاران ئاماده‌ی هاوکارییە بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن.
لەساڵی ٢٠١٤وە شەڕی نێوان حوسییه‌كان و حكومه‌تی سه‌نعا رووی دا. دوای ئەوەی هاوپەیمانی چەند دەوڵەتێکی عەرەبی بۆ لێدان لە حوسییەکان پێکهات، تا ئێستا شەڕ بەردەوامە.
دوای ئەم لێدوانەی جەواد زەریف، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە گرنگ و ئەرێنی، وەسفی کرد.