نوچە – ئاژانسەکان
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە زۆنی سەوز و لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، دوو تەقینەوەی گەورە ڕوویدا.
دوابەدوای ئەم تەقینەوانە، دۆخی نائاسایی لە ناوچەی سەوز ڕاگەێندراوە.
سکای نیوزی عەرەبی، باس لە هێرشی رۆکێتی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات.
جێی ئاماژەیە ناوچەی سەوز، تایبەتە بە ناوەندە دیبلۆماسی و سیاسییەکانی وڵاتانی بیانی و عێراقی، کە ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە سەرە و بە ناوچەیەکی پارێزراو هەژمار دەکرێت.
زانیاری زیاتر لە بارەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بڵاو نەبۆتەوە. هیج لایەنێکیش لە ئەستۆی نەگرتووە.