نوچه
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران ئاگادار دەکاته‌وه، کە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە پێویستى بە گواستنەوەى راژەى فەرمانبەران هەیە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاگادارى فەرمانبەران دەکات، کە سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە پێویستى بە گواستنەوەى راژەى فەرمانبەران هەیە، جا هەر كه‌سێك ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى خوارەوەى تێدا بە دى دەکرێت دەتوانێت لە کاتى دیاریکراودا سەردانى کارگێڕى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجه بکات.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانیش، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، پێویسته داواکار پێشتر لە یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە، نەک دامەزراندن. هه‌روه‌ها ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبڕکێ کردن دەبێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv) و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى رۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى ٦-١٠-٢٠١٩ دەبێت.
بۆ ناردنی سیڤی:jobs@mhe-krg.org