نوچە-یۆرۆ نیوز
پێگەیەکی ڕۆژئاوایی، باس لە هەوڵەکانی سعودیە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دژ بە ئێران دەکات.
پێگەی یۆرۆ نیوز، لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئاشكرای دەکات، کە سعودیە لە هەوڵدایە کۆدەنگییەک دژ بە ئێران لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێکبێنی و ئێران بە بڕیاری وڵاتانی جیهان سزا بدرێت.
راپۆرتەکەی یۆرۆ نیوز، باس لەوەش دەکات کە سەرباری ئەوەی کە هاوپەیمانانی سعودیە نایانەوێ لەگەڵ ئێران بکەونە شەڕێکی راستەوخۆوە، بەڵام ئەم هەوڵانەی سعودیە ئەنجامەکەی دەبێت بە هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران.
ئەم هەوڵانەی سعودیە بۆ پێکهێنانی هەواڵبەندی دژ بە ئێران، دوای هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە دێ.