پێنج کەس بە تۆمەتی کوشتنی ژنێك دەستگیردەکرێن

0

نوچەنێت

بەپێی راگەێندراوی پۆلیسی سلێمانی، پێنج کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ژنێک دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣-٩-٢٠١٩، پۆلیسی سلێمانی راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”ڕۆژی ٧-٩، تەرمی هاووڵاتی (ف ، أ ، ش ) بەڕەگەز عەرەب، لەدایكبووی ١٩٩٤لە گوندێكی سەر بەناحیەی شۆڕش دۆزرایەوە و دوای بەدواچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش و وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر، توانرا پێنج كەس دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕدا”.
هەروەها پۆلیسی چەمچەماڵ، حەوت تۆمەتباری دیکە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جیاوازە دەستگیرکردووە، دەستیشگرتووە بەسەر دوو کڵاشینکۆف و دوو دەمانچە و چوار ئۆتۆمبێل.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com