نوچە-العراقیە
وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ کات نابێتە مەیدانی جەنگ و هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی.
نجاح الشمری، وەزیری بەرگری عێراق لەلێدوانێكدا بۆ کەناڵی العراقیە دەڵێت، هیچ کات رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێمان و پابەندی سیاسەتی بێ لایەنین.
لە بارەی دۆخی بەرگری عێراقەوە، الشمری گوتی، پڕچەککردنی سوپای عێراق بە گوێرەی رێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی گەورەی جیهان دەبێت. ئێمە لە ڕووی بەرگری ئاسمانیەوە لاوازین و هەوڵی بەهێزبوونمان دەدەین.
وەزیری بەرگری عێراق ئەوەشیی راگەیاند، هێزە ئەمنیەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکاندان، هەر جۆرە هێرش بۆ سەریان بە مانای هێرشکردنە سەر سەروەری عێراقە.