جانسۆن، بڕیاری بەریتانیا لەبارەی ئێران ئاشکرادەکات

0

نوچە – یۆرۆ نیوز

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بە ئەگەری زۆر ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر سعودیە ئێران بووە. بۆریس جانسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، لە داهاتوودا سوپای بەریتانیا بۆ دابینکردنی ئاسایشی سعودیە هەنگاوی جددی دەنێت.

جانسۆن دەڵێت، ئەگەر سعودیە یان ئەمریکا داوامان لێ بکەن، بە باشترین شێوەی ئاسایشی سعودیە دابین دەکەین.

سعودیە، ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی ئێران، بە هێرشی موشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە تۆمەتبار دەکەن.

پێدەچێت بابەتی ئەم هێرشە، ببێتە یەکێک لە سەرەکیترین و گەرمترین باسەکانی  کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە بەشداری سەرانی وڵاتانی جیهان لە نیۆیۆرک بەرێوەدەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com